ئەردۆغان بۆ ترەمپ: کەس ناتوانێت نییە خەڵکی غەززە لەشوێنی خۆیان دەربکات تورکیە

نوچە نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی دەستپێشخەری ترەمپ بۆ گواستەنەوەی خەڵکی غەززە دەڵێت، "هیچ کەسێک لە توانایدا نییە خەڵکی غەززە دەربکات، پلانەکەی ترەمپ بێمانایە."

ئەمڕۆ دووشەممە (10/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی رابردوو رایگەیاند، ئیسرائیل غەززە ڕادەستی ئەمەریکا دەکات، ئەردۆغان پێش بەرێکەوتنی بۆ وڵاتانی ئاسیا لە فرۆکەخانە هێرش دەکاتە سەر ترەمپ و دەڵێت، "پێشنیارەکەی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بەهۆی فشارەکانی رژێمی زایۆنیە و لە ڕوانگەی ئێمەوە شایەنی باسکردن نییە."

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ کەسێک لەتوانایدا نییە خەڵکی غەززە لە زێدی خۆیان دەربکات و ئەو خاکە هەزاران ساڵە هەیە، هەم کەناراوەکانی ڕۆژئاوا هەم قودسی ڕۆژهەڵات و فەلەستینیش هی فەلەستینییەکانە، پلانەکەی ترەمپ بێمانایە."

هەروەها هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو بارەیەوە دەڵێت، "ئێمە دژی هەموو ئەو دەستپێشخەرییانەین کە هەوڵدەدەن خەڵکی غەززە لە هاوکێشەکە دوور بخەنەوە."

سەرۆکی ئەمەریکا (5)ـی ئەم مانگە گوتی دەسەڵاتی غەززە دەگرینە دەست و پێویستە خەڵکی غەززە شوێنەکەیان بەجێبهێڵن بۆ هەمیشەیی. لەدوای ئەو لێداوانەی زۆرێک لەوڵاتان نارەزاییان دەربرێ. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین