سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵ كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی دووشەممە (13/كانوونی دووەم/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دادوەر جاسم محەمەد، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق، کۆبووەوە.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگیی ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا، هەروەها جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ دەستووری عێراقه‌وه‌ كرایه‌وه‌، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق."سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى گرنگى دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و هاوكارى و یارمه‌تیدانى له‌ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تیش له‌ پرسى مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كاندا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕۆڵى دادگاى له‌ پاراستنى پرۆسه‌ى دیموكراسى له‌ وڵات، به‌رز نرخاند."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیى عێراق، جەختیان "لەسەر پێویستیی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتە دادوەرییەکان و دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمییەکاندا کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسایی و دەستووری بە جۆرێك کە بەهێزکردنی سەقامگیریی نیشتمانی و پاراستنی سەروەریی یاسا، دەستەبەر بکات."

کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه‌ و گرنگیی بەدوورگرتنی عێراق لە ئاڵۆزییه‌كان و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین