نەشتەرگەری لە نێوان پێویستی و بڕوابەخۆبوون
د.دالیا دەشتی زدەیی
دەبێت بزانین کە نەشتەگەری جوانکاری دووجۆری هەیە، جۆرێکیان ئەو کەسانەن کە پێویستیان بە نەشتەرگەرییە، ئەگەر بێتو ئەو کەسانەی کە ناڕێکییەک لە جەستە یان ڕوخساریان هەبێت نەشتەرگەری جوانکاری بکەن هەستێکی باش و خۆش لە لایان دروست دەبێت، چونکە ئەو کەسانەی کە شوێنێکیان کێشەی هەیە ئەوا بەردەوام هەست بە بە بۆشایی دەکەن. هەندێکیان متمانەیان بەخۆبوونیان کەم دەبێت و کاریگەری دەرونی لەسەریان هەیە. یان هەست بە شەرم دەکەن و لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دووردەکەونەوە و گۆشەگیر دەبن، ئەوە لایەنی ئەرێنی جوانکارییە کە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستە بیکەن. زۆر باشە. بێ گومان دوای ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ و ئەو وردەکارییانەی بۆ هەر نەشتەرگەرییەک پێویستە.
بەشێکی دیکە لە خەڵك هەن، بەهۆی گرفتێکی دەروونی یان بەهۆی زیاد سەیرکردن و بەدواداچوون بۆ فاشن و ئەستێرەکانی بواری جوانکاری دووچاری زۆرێک لە خۆپەسەند نەکردن دەبن، بۆیە پەنا دەبەنە بەر نەشتەرگەری جوانکاری و بەخۆیان ڕازی نابن، لە کاتێکدا ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە دەبینێت پێیوایە ئەو ئەنجامە لە ئاستی چاوەڕوانی ئەونییە، بۆیە دووسێ جار نەشتەرگەری جوانکاری بۆ هەمان شوێن دەکات بەبێ ئەوەی پێویستی پێی بێت، کاتێک ئەنجامی نەشتەرگەرییەکە دەبینێت دیسان بە دڵی نییە، هەست بە شێوانی دەروونی دەکات چونکە ئەو ئەنجامە دەرنەچووە، کە ئەو چاوەڕوانی کردووە. بۆیە زۆرجار وێڕای زیانە لاوەکییەکانی تەندرووستی نەشتەرگەری، کەسەکە دووچاری شێوانی دەروونی دەبێتەوە. ئەو کەسانەی کە هوشیارییان هەیە سەردانی دکتۆر یان ڕاوێژکاری دەروونی دەکەن. هەشیانە ئەو حاڵەتە دەروونییە لەگەڵیدا دەمێنێت و داوای هاوکاری لەکەس ناکات بەمجۆرە دەگاتە حاڵەتێکی نەخوازراو.
زۆر حاڵەتمان هەبووە، کە پێویستی بە نەشتەرگەری جوانکاری نەبووە، بەڵام بەهۆی چاولێکەری یان هۆکارێکی تر ئەنجامیداوە و ئەنجامەکەی لا پەسەند نەبووە تووشی نەخۆشی خەمۆکی بووە. یانیش تووشی ئالودەبوون بە نەشتەرگەری جوانکاری دەبێت و ئەو نموونانەمان زۆرە کە بەم هۆیەوە زیانی تەندرووستی و دەروونی گەورەیان بەرکەوتووە.
ئالودەبوون بە نەشتەرگەری جوانکاری وەک هەر ئالودەبوونێکی دیکەیە، کە مرۆڤەکان خوی پێوەدەگرن لە کاتێکدا دەزانن تووشی زیانی ماددی، تەندرووستی و دەروونییان دەکات، هەروەها بۆ ئەنجامدانی بەردەوام لە دڵەڕاوکێدا دەبن چونکە تێچووی زۆرە کەسەکە بیردەکاتەوە کە ئایا بۆ نەشتەرگەری داهاتوو تێچووی چەند دەبێت؟ یان چۆن دەتوانێ ئەم بڕە پارەیە پەیدابکات؟ ئایا سڕکردنی گشتی زیانی لێدەدات؟ دواتر کاتێک لە نەشتەرگەری دەرچوو سەیری ئاوێنە دەکات پێیوایە هێشتا پێویستە جوانتربێت. بۆ کەمکردنەوەی ئەو دڵەڕاوکێیە پەنا دەباتە بەر ئەنجام دانی جارێک و دووجاری تر لە جوانکاری ئەو حاڵەتەش پیی دەڵێن ئالودەبوون.
دەبێت بزانین کە حاڵەتمان هەیە، نەشتەرگەرییەکە نەک هەر لە ئاستی چاوەڕوانی ئەو نابێت بەڵکو تووشی تێکچوونی دەکات و ئەنجامی باش دەرناچێت بۆ نموونە، حاڵەتمان هەیە لە نەشتەرگەری لوت، هەردوولای لوتی بە هەمان قەبارە دەرناچێت. واتا لە جیاتی ئەوەی جوانتربێت شێوەی ئەو ئەندامەی تێکچووە بۆیە هەست بە شکستێکی دەروونی گەورە دەکات. دیسان ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی زۆرە، وێڕای ئەو زیانە تەندرووستییانەی کە بەری کەوتووە.
بۆیە پێویستە بەر لەوەی پەنا ببەینە بەر نەشتەرگەری جوانکاری، لە کاتێکدا کە پێویستمان نەبوو سەردانی پسپۆڕی دەروونی بکرێت و زوو بڕیار نەدرێت. هەندێک حاڵەتیشمان هەبوو کەسەکە کێشی زۆر زیادبووە، هەموومان دەزانین کە کێشی زیاد زیانی تەندرووستی هەیە بۆیە سەرەتا با وەرزش و پارێز لای پسپۆڕی تایبەت تاقیبکەنەوە. لە کاتێکدا پزیشکی پسپۆڕ پێی گوت، کە پێیویستی بە نەشتەرگەری لاوازییە ئینجا ئەنجامی بدات. لە کۆتاییشدا دەبێت بزانین هەموو مرۆڤێک جوانە ئەوەی جوانتری دەکات بڕوا بە خۆبوون و ڕەفتار و ئاستی خزمەتییەتی بۆ کۆمەڵ و دەوروبەری نەک ڕوکەش.
پزیشکی پسپۆڕی دەروونزانی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment