یەکێتى ئەوروپا سزاى نوێ دەخاتە سەر ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جۆزیب بۆریل، بەرپرسى سیاسەتى دەرەوە لە یەکێتى ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتى ئەوروپا بەهۆى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئامادەکارى بۆ فراوانکردنى بازنەى سزاکانى بۆ سەر دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، جۆزیب بۆریل رایگەیاند بەهۆى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل یەکێتى ئەوروپا ئامادەکارى دەکات بۆ فراوانکردنى سزاکانى بۆ سەر تاران و وەزیرانیشمان هەڵوێستى بەهێزیان وەرگرتووە، داواش لە هەموو لایەنە کاراکان دەکەین خۆیان لە ئاڵۆزکردنى ناوچەکە دووربخەنەوە.

بەرپرسى سیاسەتى دەرەوە لە یەکێتى ئەوروپا جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ئەگەر ئەو دۆخە ئاڵۆزەى ئێستا فراوان بێت، ئەوا رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکەوێت دۆخى جەنگێکى کامڵ.

دەربارەى هەڵوێستى وڵاتانیش بۆریل ئاماژەى بەوە کرد، هەندێک لە وڵاتان داوایان کردووە لە وەڵامى هێرشەکان سزاکانى سەر ئێران فراوان بکرێت، بۆ ئەمەش دەستەى دیپلۆماسى دەست بەکارکردن لەسەر ئەو پێشنیارە دەکات.

دەربارەى سزاکانیش گوتى، ئامانج لەو سزایانە  هاوکارییەکانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئیران بۆ رووسیا و گرووپەکانى نزیک لە تاران سنووردەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین