لویس ساکۆ: سوودانى هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکەم دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی رایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق هەوڵى چارەسەکردنى ئەو لێکەوتانە دەدات کە لە کشاندنەوەى مەرسوومى وەک پاتریارکى کلدانەکان لە عێراق و جیهان درووست بووە.

سێشەممە (16/ نيسان/ 2024) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، لویس ساکۆ دواى گەڕانەوەى بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، بڕیارى د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ کشاندنەوەى مەرسوومەکەى وەک پارتیاکى کلدانەکان هەڵەیەکى پڕۆتۆکۆڵى بوو.

ساکۆ لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەى بەوە کردوە، هەنگاو بەرەو گەڕانەوەى ئارامى دەنێن، مەسیحیەکانى عێراق بەشێکى زیندوون لە ناسنامەى عێراق و پێکهاتەیەکى سەرەکین لە مێژووى عێراق کە پڕە لە فرەیى و لێبووردەیى.

دەربارەى کشاندنەوەى مەرسوومەکەشى لەلایەن  سەرۆک کۆمارى عێراق گوتى، شتێکى یاسایى نەبوو، کشاندنەوەشى بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکان رێگرى لەوە ناکات کاردیناڵ لە ناوەندەکانى کەنیسنە کلدانییەکان کارەکانى بکات، هیچ دەسەڵاتێکى لێ وەرنەگیراوەتەوە.

دەربارەى مەرسوومەکەش ئەو کاتە گوتى، ئەو مەرسوومە رێگەى پێ دەدات، وەقفەکانى کڵێسا بەڕێوە ببات.

لە (13-07-2023) نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق  مەرسوومى کۆمارى بۆ پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق کشاندەوە و ڕایگەیاند، کشاندنەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردیناڵ لویس ساکۆ ناگەیێنێت، چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرانسیس و کەنیسەی کاسۆلیکییەوە پلەی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی عێراق و جیهانی پێدراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین