داوایەکى ئەمەریکا سەرۆکى ئۆکراینا تووڕە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کامالا هاریس، جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا سەردانى بۆ کیێڤ داواى لە ڤۆلۆدیمێر زیلنیسکى، سەرۆکى ئۆکراینا کردووە، هێرش نەکەنە سەر پاڵاگە نەوتییەکانى رووسیا، ئەو داوایەش زیلینسکى تووڕەکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ نيسان/2024) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە، لە مانگى شوباتى ئەمساڵ جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا سەردانى ئۆکراینایى کرد، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى ئۆکراینا داواى کرد هێرش نەکەنە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانى رووسیا، بەڵام زیلینسکى و یاریدەرەکانى ئەو داوایەیان پشتگوێخستووە، تا ئێستا نازاندرێت هەڵوێستى گشتى ئیدارەى بایدن چى دەبێت.

بەگوێرەى بەپرسانى ئەمەریکا سوودى ئەو هێرشە سەربازییانەى کیێڤ بۆ سەر پاڵاوگەکان جێگەى گومانە، بەرپرسانى سەبارزیى ئەمەریکا باس لەوە دەکەن ئەو هێرشانە هیچ کاریگەرییەکى لەسەر توانا سەربازییەکانى رووسیا نابێت، بەڵکوو دەبێتە هۆى فراوانترکردنى هێرشەکانى رووسیا و زیانەکانى زۆر زیاتر دەبێت، جگە لەوەش ئەو هێرشانە دەبنە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى وزە لە جیهان. 

پێشتر رۆژنامەى فاینششاڵ تایمز پێشتر باسى لەوە کردووە ئیدارەى ئەمەریکا داواى لە ئۆکراینا کردووە هێرشەکانى بۆ سەر ژێرخانى وزەى رووسى رابگرێت، ئەوەش بەهۆى ترس لە زیادبوونى نرخى وزە لە بازاڕەکانى جیهان.

لە چەند مانگى رابردوو سوپاى ئۆکراینا هێرشەکانى بۆ سەر پاڵاوگەکانى نەوت لە رووسیا دەست پێکردووە، ئەوەش مەترسى لەسەر بەرزبوونەوەى نرخى وزە لە جیهان درووستکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین