سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى ئەمەریکا کۆبوونەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکى سپى پێشوازى لە محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد و لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، ئەمریکا پابەندە بە "پاراستنی هێزەکان و هاوبەشەکانمان لە عێراق."

ئەمڕۆ دووشەممە (15/ نیسان/ 2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، محەممەد شیاع سوودانی و جۆ بایدن لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە دواتر سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، "پێکەوە کارمان کرد بۆ لەنێوبردنی داعش."
بایدن لە بەشێکى دیکەى قسەکانى سوپاسی سوودانی کرد  و گوتى، سەرنج دەخەیتە سەر ئابووریی و سەربەخۆیی عێراق.. دەمانەوێ ئەمڕۆ زیاتر گفتوگۆ لەسەر ئەمە بکەین.
دەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان ئەمەریکا و عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە هاوبەشیمان بۆ وڵاتەکانمان و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان گرنگە."

لەبەرانبەردا محەمەد شیاع سوودانی گوتی، "شەڕی داعش بووە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان.. پێکەوە شەڕمان کرد و سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، کار لەسەر گواستنەوەى پەیوەندى سەربازی بۆ هاوبەشى تەواو لەگەڵ ئەمەریکا دەکەین.

دەربارەى رێککەوتنى ستراتیژى نێوان بەغدا و واشنتن ئاماژەى بەوە کرد، "حکومەتی عێراق سوورە لەسەر کاراکردنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی.
سەبارەت بە سەردانەکەشى گوتى، حکومەتى عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنى ئەو رێککەوتنە، بوونى من لێرە خواستێکى عێراقیانە دەردەخات لە پێناو واقیعى خێراق و دابینکردنى خزمەتگوزارییەکان، ئێمە پابەندین بە هەموو ئاراستە جیاوازەکان بەتایبەت ئەوەى لەو ناوچەیە روودەدات.

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، ئیمە پابەندین بە پرەنسیپەکانى یاساى نێودەوڵەتى، هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هاووڵاتیان رەت دەکەینەوە، بەتایبەت ژن و منداڵ، ئەوەشى لاى ئێمە گرنگە راگرتنى جەنگى غەزەیە، دەخوازم هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان پابەند بن بە کۆنتڕۆڵکردنى خۆیان، ئێمە بابەندین بە پارێزگارى لە نێردە دیپلۆماسییەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین