بایدن: ئەمەریکا بەشداری وەڵام دانەوەی ئیسرائیل بۆ هێرشەکەی ئێران ناکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دا و ڕایگەیاند، ئەمەریکا بەشداری هیچ بەرپەرچدانەوەیەکی ئیسرائیل ناکات بەرانبەر بە هێرشەکەی ئێران.

ڕۆژی دووشەممە (15/نیسان/2024) ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بلاویکردەوە، دوای ئەوەی ئێران وەڵامی هێرشەکەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق دایەوە بە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ئاگادارى بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردەوە و گوتی، "ئەمەریکا هیچ بەشدارییەکی نابێت بۆ وەڵام دانەوەی هێرشەکەی سەر ئێران".

لەلایەکى دیکەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بۆ ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و ڕایگەیاند، "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کاتێکی سەخت دایە، هاووڵاتیان بە دۆخێکی خراپ دا تێدەپەڕن، مەترسی شەڕێکی ڕاستەقینە لە ناوچەکە دا لە ئارادایە".

هەروەها ڕۆبەرت وود، جێگری باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی، "داوا دەکەم ئیدانەی هێرشەکەی ئێران بکرێت، هەروەها ئێران بەرپرسیارە لە ئەنجام دانی هەر کردارێکی ئەنجامی دەدات".

هەریەک لە وەزیری بەرگری و دەرەوەی ئەمەریکاش پشتیوانی کردنیان لە ئیسرائیل نەشاردەوە، بەڵام ئەمەریکا و وڵاتانی تریش هانی ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە و وەستانی وەڵام دانەوەی یەکتریان بە کارێکی باش دانا لە لایەن ئێران و ئیسرائیلەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین