لە تورکیا بەهۆى کەوتنەخوارەوەى تەلەفریک چەندین کەس برینداربوون تورکیە

نوچە نێت

لە ڕووداوێکدا لە شاری ئەنتالیا کابینەتەکی تەلەفریک دەپچرێت بەوهۆیەوە چەند کابینەیەکی تریش دەکەونەخوارەوە و بووە بۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربووی (10) کەس.

ئەمرۆ شەممە (13/نیسان/2023) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، لەپارێزگای ئەنتالیا لە ڕووداوێکدا کابینەیەکی تەلەفریک دەکەوێتەخوارەوە، بەهۆیەوە کەسێک گیان لەدەست دەدات و (10)ی تریش بریندار دەبن، تاوەکو ئێستاش هەوڵەکان بەردەوامە بۆ رزگارکردنی گیرخواردووەکان.

ئەو تەلەفریکە دەکەوێتە ناحیەی کۆنیالتی لە ناوەڕاستی شاری ئەنتالیا، بەرزی تەلەفریکەکە (605) مەترە و کۆمپانیای (ANET) بەرێوەی دەبات.

بەهۆی رووداوەکە سەرۆکی شارەوانی ئەنتالیا کە لێدوانێکدا رایگەیاند، "بەهۆی کەوتنەخوارەوەی تەلەفریکەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و (10)ی تریش بریندارن، رووداوێکی ناخۆش بوو هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوانەی گیریان خواردووە تاوەکو ئێستا لە (21) کابینە (155) کەسمان رزگار کردووە و هیوادارم رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە." 

پارێزگای ئەنیالیا یەکێکە لەو پارێزگایانەی تورکیا کە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتان زۆرترین هاووڵاتی بۆ گەشت و سەیران سەردانی دەکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین