گوتهبێژى یهكێتى: گۆرانكارى دیكهش لهناوخۆى حزبهكهمان دهكهین
نوچه نێت
ئهمرۆ پێنجشهممه (23/ تشرینى دووهم/ 2023) گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یه رهووداوى رایگهیاند، گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتی بەردەوامە و لە کۆبوونەوەی پێشوودا رێککەوتین کە ئەو نیگەرانییانەی هەن پۆلێن بکرێن لەلایەن شارەزایانی بواری ئەمنی، سەربازی و ئیداری و بە تەواوبوونی ئەوە ئێمە ئامادەین و کۆدەبینەوە.
سهعدى پیره جهختى لهسهر ئهوهش كردهوه، ئێمە لەگەڵ پارتی رێککەوتنمان زۆرە و گرفت لە نێوەڕۆکی رێککەوتنەکان نییە، بەڵکوو گرفت لە پابەندنەبوونە بە رێککەوتنەکانەوە،رێککەوتننامەکان جێبەجێبکرێن و پابەندبین پێیانەوە، ئەو رێککەوتننامانە هەر کەموکوڕییەکی هەیە چارەسەر بکرێت.
لەبارەی سەردانی لایەنەکان و گۆڕانکارییەکانی نێوخۆی یەکێتی، سەعدی پیرە باسی لەوەکرد، "گۆڕانکارییە نێوخۆییەکانی یەکێتی لەو جێگایانەی دیکەش کە ماون دەکرێت و گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبێت، هەروەها سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین و ئێستا سەرقاڵی دانانی وادەی سەردانەکانین.
گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان گوتی، دابەشکردنی مووچە لەلایەن بەغداوە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروست ناکات، بەڵکو ناکۆکییە نێوخۆییەکان مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دروستدەکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment