ئاسايشى سلێمانى دەستبەسەر بڕێکی زۆر پارەی ساختە دادەگرێت
نوچەنێت:
ئاسایشى سلێمانى ڕادەگەیێنێت، کەسێکیان بە تۆمەتى ساختەکردنى پارە دەستگیرکرد و دەشڵێت، پارەکە لە دەرەوەى عێراق ساختەکراوە.
ڕۆژى سێشەممە (دووى/ئاب/2023) بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى ڕایگەیاند، "ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیگرت بەسەر بڕی (41) ملیۆن و پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی ساختە و گومانلێکراوێکیان دەستگیرکرد."
لەسەر ئەو تاوانە ئاسایشى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات، "لەڕۆژی 27/7/2023 بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین گۆمانلێکراوێکیان بە ناوی (ع، ح، ج) دەستگیرکرد."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، پارەکە لە دەرەوەی عێراق دروستکراوە و بەنیاز بووە لە هەرێمی کوردستان و ناوڕاست و باشوری عێراق ساغى بکاتەوە، ئێستا "بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتبار بە ماددەی (281)لە یاسای سزادان ڕاگیراوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment