سوودانی بۆ پلاسخارت: دەستمان بە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن كردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لە دیدارێكدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی راگەیاندووە، حكومەتەكەی دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەت باسی لەوە كردووە، سەرۆك وەزیرانی پێشوازی لە جینین پلاسخارت كردووە و پێی راگەیاندووە حكومەت كار دەكات بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن بكات و دەستی بەوە كردووە تەواوی  پێداویستییەكان دابین بكات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكە سەربكەوێت.

سوودانی بۆ پلاسخارت دووپاتیشی كردووەتەوە كە عێراق لەبەرانبەر ئەو چارەسەرییانە كراوەیە كە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكان و ئاڵنگاریییەكان لە بواری ئابووری و كەشوهەوا پێشكەشیان دەكات.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام بدرێت و تا ئێستا گومان لە سەركەوتنی ئەم هەڵبژاردنە دەكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین