سەدر خۆی رێكدەخاتەوە و بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردن دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بەرپرسێكی نزیك لە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر بۆ رۆژنامەی مەدای عێراقی باس لەوە دەكات، سەدر رەوتەكەی خۆی رێكدەخاتەوە و بە تەنیا بێ هیچ هاوپەیمانییەك بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات.

بەرپرسێكی رەوتی سەدر كە پێشتر پەرلەمانتار بووە لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی مەدا كە دوێنێ‌ دووشەممە یەكی ئایاری 2023 بڵاوكراوەتەوە. باس لەوە دەكات تا ئێستا هیچ رێنماییەكی نوێ لەلایەن سەدرەوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن نەدراوە. بەڵام ئەگەر بەشداریش بكات ئەوا بە تەنیا دەبێت.

لە راپۆرتەكەی مەدا هاتووە، موقتەدا سەدر خەریكی رێكخستنەوەی رەوتەكەیەتی، بەڵام روون نییە چۆن بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكات. لە لایەك ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بە دوور نازانرێت هاوپەیمانەكانی پێشووی كە پارتی و هاوپەیمانی سەروەریی سوننەیە، لە خۆی نزیك بكاتەوە، لەگەڵ هەندێك حزبی نوێ. 

بەڵام بەرپرسەكەی نزیك لە سەدر دووپاتی دەكاتەوە، ئەگەر سەدر بەشداریش بكات ئەوا، "لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی هاوپەیمانی ناكات، دەیەوێ‌ لە هەندێك ئەنجومەنی پارێزگاكان زۆرینەی سیاسی بەدەست بهێنێت".

رەوتی سەدر لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق كە لە مانگی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو، بەڵام دوای كێشەیەكی زۆری سیاسی لە هاوینی رابردوو لە پەرلەمان كشایەوە و سەدریش دواتر دووركەوتنەوەی خۆی لە سیاسەت راگەیاند.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین