سوودانی كێشەی میلیشیاكان چارەسەر دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێ‌ سوود لە رێككەوتنی سعوودیە و ئێران ببینێ‌ بۆ ئەوەی میلیشیاكان زیاتر لە خۆی و دەوڵەت نزیك بكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە یەكی نیسانی 2023 چەند سەرچاوەیەك لە عێراق بۆ رۆژنامەی شەرق ئەوسەت زانیاری ئەوەیان هەیە، محەمەد شیاع سوودانی هەوڵ دەدات كێشەی میلیشیاكان چارەسەر بكات. ئەمەیش دوای ئەو رێككەوتنە دێت كە سعوودیە و ئێران لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان ئەنجامیان داوە. 

لە راپۆرتەكە هاتووە، "ئەم رێككەوتنە هانی سوودانی دەدات پەیوەندی لەگەڵ میلیشیاكانی شیعە بەهێز بكات بە ئومێدی ئەوەی زیاتر لە دامەزراوەكانی دەوڵەت نزیكیان بكاتەوە". سەرچاوەكان پێشبینی ئەوەیش دەكەن سوودانی بە جڵەوكردنی میلیشیاكان هاوكێشەی هێز لەناو ماڵی شیعە بگۆڕێت و تەنانەت لەگەڵ هێزێكی وەك عەسائیب ئەهلی حەق بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو بكات.

لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، ئێران فەرمانی بە لایەنە شیعەكان داوە، بەرەو گرژیی نەچن و تێكەڵ بە دۆسییەكانی دەرەوە نەبن. مانگی رابردوو ئێران و سعوودیە بە سەرپەرشتی چین لە سەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان رێككەوتن و بڕیاری دوای زیاتر لە شەش ساڵ باڵیۆزخانەكیان لەلای یەكتر بكەنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین