سوودانى سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو له‌سه‌ر بانگهێشتى ئۆلاف شۆلتز راوێژكارى ئه‌ڵمانیا، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا بكات و یه‌كه‌م كاریشى دانانى به‌رنامه‌یه‌كه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى عێراقییه‌كان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌  12/ كانوونى دووه‌م/2023  سوودانى ئاشكراى كرد چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى ئه‌ڵمانیا ده‌كات ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات و ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م وڵاتى ئه‌وروپى ده‌بێت كه‌ سوودانى له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆى سه‌ردانى بكات.

سوودانى دەڵێ چه‌ندان ئامانجى سیاسى و ئابوورى له‌و سه‌ردانه‌ هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانیشى ئه‌وه‌یه‌ پێشنیار بۆ حكومه‌تى ئه‌ڵمانی بكات تا لیژنه‌یه‌ك دابنێ، ئاره‌زوومه‌ندانه‌ كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان بگه‌ڕینێته‌وه‌ و نه‌وه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ناچار بكرێن.

هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سوودانى ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ به‌رلین به‌ بڕى سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلار هاوكارى بونیادنانه‌وه‌ى عێراقى كردووه‌ و جگه‌ له‌مه‌یش ئاژانسى ئه‌ڵمانى بۆ هاریكارى نێوده‌وڵه‌تى هه‌لى كارى بۆ 37 هه‌زار عێراقى دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 30%یان ژنن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین