حکومەتى هەرێم لەبارەى رووداوەکەى هوانە: مایەى قبووڵکردن نین کوردستانی

نوچەنێت:

حکومەتى هەرێمى کوردستان، پەلامارەکەى چەند گەنجێک بۆ سەر کیچێک لە شارى سلێمانى بە شەرمەزارى ناودەبات و دەڵێت، "ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین."

ئەمڕۆ شەممە (31/کانوونى یەکەم/2022) حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا."

دەقى ڕاگەیەندراوەکەى حکومەتی ھەرێمی کوردستان:

ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری سلێمانی جێگای شەرمەزاریە ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا، ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دژی ھەموو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە و پێویستە بە زووترین کاتیش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر.

2022/12/31

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین