پۆلیسى سلێمانى پێنج ئافرەتى تۆمەتبارى دەستگیرکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى زینى بڕێک زێڕ لە ناوبازاڕى سلێمانى پۆلیسى ئەو شارە دەستگیرکردنى پێ،ج ئافرەتى بە تۆمەتى دزیکردن دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (هەشتى/کانوونى یەکەم/2022) بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕاگەیاند، " به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن له‌چه‌ند دوكانێكی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ر له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناو بازاڕ پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی كه‌ له‌ناو بازاڕی‌ ئاڵتون فرۆشان دزی كراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن ‌و له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌."

پۆلیسى سلێمانى ئاماژە بەوەدەکات، "تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌تن‌و چواریان به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بن‌و پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌ ده‌ستگیركراون."

له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (446) له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین