هەواڵگرى ئيسرائيل ئەفسەرێكى سوپاى پاسداران لەناو ئێران دەكاتە ئامانج ئێران

نوچەنێت

دەزگاى هەواڵگرى ئيسرائيل (مۆساد) بە پاساوى هێرشكردنە سە جووەكانى ئەڵمانيا ئەفسەرێكى سوپاى پاسدارانى لەناو خاكى ئێران بەناوى رامين يەكتاپەرست كردۆتە ئامانج، رۆژنامەى واشنتن پۆستيش لە بەرپرسانى ئەڵمانى گواستۆتەوە رامين تۆمەتبارى سەرەكى بووە لە هێرشكردنە سەر پەرستگايەكى جووەكان لە ئەڵمانيا.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/نیسان/2024) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە، كەناڵ 12ى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووە، دەزگاى مۆساد لەناو خاكى ئێران ئەفسەرێكى هێزەكانى سوپاى پاسدارانى كردۆتە ئامانج.

سەبارەت بە ناوى ئەو فسەرە ماڵپەڕى بەغدا تودەى راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، ئەو كەسەى كراوەتە ئامانج لەلایەن مۆسداوە، ناوى رامین یەكتاپەرست، كە تەمەنى (37) ساڵە و هەڵگرى رەگەزنامەى ئێرانى ــ ئەڵمانى بوو، كەسێكى چالاك بوو لاك بوول ە یانەكانى مۆسیقا و پایسكلسواری.

كەناڵەكە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەگوێرەى ئەو راپۆرتانەى بینیویەتى، هۆكارى بە ئامانجگرتنى بۆ ئەو دەگەڕێتەوە، ئەو ئەفسەرە پیلانى ئەوەى هەبووە، هێرش بكاتە سەر ناوەندەكانى جووەكان لە ئەڵمانیا.

لە لایەكى دیكەوە كامبیز غەفوورى، رۆژنامەنووسى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى ئێكس بڵاوى كردەووە، سەرچاوەكان رایگەیاندووە، دەزگاى هەواڵگرى مۆساد یەكێك لە ئەنجامەكانى سوپاى پاسدارانى كردۆتە ئامانج كە لە هێرشى سەرناوەندى جووەكانى ئەڵمانیا گلاوە، لە پێنجشەممەى رابردوو لەناو ئێران تەقەى لێكراوە.

دەربارەى ئەو هەواڵە تا ئێستا ئیسرائیل بە شێوەیەكى فەرمى هیچ راگەیێندراوێكى فەرفى بڵاونەكردۆتەوە، سەبارەت بە هەڵوێستى فەرمى سوپاى پاسدارانیش تا ئێستا بێ دەنگى هەڵبژاردووە.

سەبارەت بەناوى ئەو ئەفسەرە، دەزگا راگەیاندنە فەرمییەكانى ئێرانیش تەنیا ئەو هەواڵەیان بڵاوكردۆتەوە كە لە رایگەیاندنەكانى ئیسرائیل بڵاوكراوەتەوە.

پێشتریش ئیسرائیل چەندین كەسى لەناو خاكى ئێران كردۆتە ئامانج، دیارترین كەسایەتى ئێران موحسین فەرخیزادە، زاناى بوارى ئەتۆمى بوو كە لە ساڵى (2020) لەناو ئێران كوژرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین