كۆمپانیاى دیلۆیت: لە سێ مانگدا بایى سێ ملیار دۆلار نەوتى کوردستان فرۆشراوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (24/ئەیلوول/2022) کۆمپانیاى دیلۆیت وردەکارى هەناردەکردن و داهاتى نەوتى لە سێ مانگى ڕابردووى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دوای وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ تێکڕای نەوتی فڕۆشراو بە بۆڕی زیاتر لە 37 ملیۆن و 618 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 100 دۆلار و 38سەنت بۆ یەک بەرمیل."
سەبارەت بە داهاتى نەوتى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، "بە شێوەی مامناوەندی و تیکڕای داهاتەکەشی سێ ملیار و 776 ملیۆن دۆلاربووە."
کۆمپانیاى دیلۆیت وردەکارى نەوت لە ناوخۆ ئاشکرا دەکات و هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە نرخی 54 دۆلار و 8 سەنت بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان فرۆشراوە بەمەبەستی دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، کە تیکڕای داهاتەکەی 12.8 ملیۆن دۆلار بووە."
کۆی بەهای نەوت فرۆشراو لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە "سێ ملیار و 789 ملیۆن دۆلار بووە کە زیاتر لە دوو ملیار و 217 ملیۆن دۆلار بۆ دانەوەی قەرز و خەرجییەکانی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت خەرجکراوە."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا زیاتر روونیدەکاتەوە، "تیکڕای پوختەی داهاتی سافیش کە گەڕابێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیار و 571 ملیۆن دۆلار بووە کە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و جێبەجیکردنی پڕۆژەکان تەرخان دەکرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment