هۆشیار سیوەیلى: سەرۆک نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکێک بانگهێشتى پرسەى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م کراوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەروەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەشداریکردنى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕێوڕەسمى پرسەى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، وەک سەرۆکێک بانگهێشتى بەریتانیا کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (20/ئەیلوول/2022) هۆشیار سیوەیلى، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانیکردنى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەریتانیا بە شێوەیەکی فەرمی یەکجار گرنگە بۆ بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شاژنی بەریتانیادا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە هەرچواریدا بەشداریی کرد، وە دەرفتێکیش بوو بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چاوی بە زۆرێک لە سەرکردەکانی جیهان بکەوێت، ئەگەرچی دەرفەتەکان کورتیش بن.

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، تاکە سەرکردە بوو لە عێراق بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکەدا بوو، کە بەریتانیا زۆر گرنگە و وەکو سەرۆکی وڵاتێک بانگهێشتی سەرۆکی هەرێم کراوە و چەند جۆرە میوانێک بانگهێشتی ڕێوڕەسمەکە کرابوون، لەوانە خزمی شاژن و ئەوانەی دیکە بانگهێشتی سەرۆکی وڵاتان بوو و سەرۆکی هەرێمیش وەکوو سەرۆکی وڵاتێک بانگهێشت کرابوو.

هۆشیار سیوەیلى ئاماژە بەوەدەکات، بانگهێشتەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەریتانیا لە بەرزترین ئاستدا بوو، ئەمەیش گرنگیدانى بەریتانیا بە هەرێمى کوردستان نیشان دەدات.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین