هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئه‌مریكا زیادى كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

فه‌رمانگه‌ى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى ده‌كات، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئه‌مریكا زیادى كردووه‌ و له‌ رۆژێكدا 340 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18/ئه‌یلوول/ 2022 فه‌رمانگه‌ى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ى پێشووتر هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئه‌مریكا زیادى كردووه‌ و له‌ رۆژێكدا 340 هه‌زار به‌رمیل بووه‌، كه‌چى هه‌فته‌یه‌ك پێشووتر رۆژانه‌ 222 هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

به‌مه‌یش عێراق پێنجه‌م وڵات ده‌بێت، كه‌ زۆرترین نه‌وتيان هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه‌، چونكه‌ كه‌نه‌دا  دوو ملیۆن و 937 هه‌زار به‌رمیلى ره‌وانه‌ كردووه‌، مه‌كسیك 484 هه‌زار به‌رمیل، سعوودیه‌ 235 هه‌زار به‌رميل و كۆلۆمبیایش 288 هه‌زار به‌رمیل.

تێكڕایى رۆژانه‌ى نه‌وتی هاورده‌كراویش له‌ ئه‌مریكا پێنج ملیۆن و 235 هه‌زار به‌رمیل بووه‌، كه‌ به‌ به‌روارد به‌ هه‌فته‌ى پێشووتر كه‌مى كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و كات پێنج ملیۆن و 782 هه‌زار به‌رمیل بووه‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین