هەپەگە: پێنج گەریلا بە چەکى کیمیایى گیانیان لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

هەپەگە لەسەر هێرشێکى سوپاى تورکیا لە هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و ئاشکراى دەکات، لە هێرشەکەدا پێنج گەریلا گیانیان لە دەستداوە.

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) ڕۆژى شەممە (17-9-2022) لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سوپاى تورکیا لە هێرشێکدا لە ناوچەى مەتین کە بە چەکى کیمیایى ئەنجامدراوە، پێنج گەریلا گیانیان لەدەسداتوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى هەپەگە، سوپاى تورکیا لە ڕۆژى (4)ـى تەممووزى (2022) لە سنوورى هەرێمى کوردستان هێرشەکەى ئەنجامداوە.

ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامى هێرشەکەى سوپاى تورکیا هەریەک لە ئیحسان توروس ناسراو بە چەکدار ئۆرامار، بەیبوون کارا ناسراو بە ماردین پەنابەر، پاکیزە گوندوز ناسراو بە رۆزا هەدار، یونس سومەر ناسراو بە رۆژهات دلبرین و تاهیر مستەفا ناسراو بە سەرهەد ئاگری گیانیان لەدەستداوە. 

 هەپەگە تاوەکو ئێستا چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە، سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، مەتین و ئاڤاشین لە هەرێمی کوردستان گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی دژی گەریلا بەکارهێناوە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەوە رەتدەکاتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین