زيلنيسكى رێزلێنان دەبەخشێتە كۆمپانياى درۆنى توركى
ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا خەڵاتى رێزلێنانى بەخشيە خەلوق بەيرەكدار بەڕێوەبەرى كۆمپانياى بەيرەكدارى توركى بۆ فڕۆكەى بێفڕۆكەوان، لە بەرانبەردا خەلوق بەيرەكدار رايگەياند، "بەدەستهێنانى ئەو خەڵاتە شانازييە بۆم."
ئەمڕۆ يەكشەممە (11/ئەيلوول/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە خەلوق بەيرەكدار لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر رايگەياند، "بەدەستهێنانى خەڵاتى رێزلێنانى پلە يەك لەلايەن سەرۆكى ئۆكرايناوە مايەى شانازييە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى لەبەرانبەر ئەم رێزلێنانە سوپاسى سەرۆكى ئۆكراينا دەكات و دەڵێت، "ئەوە رێزێكى گەورەيە، ئێمە لە پێناو ئاشتى و داپەروەرى لە هەوڵەكانمان بەردەوام دەبين."
پێشتر كۆمپانياى بەيرەكدارى توركى پاڵپشتى خۆى بە پێدانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بۆ ئۆكراينا راگەياند بوو، كە سێ فڕۆكەى شەڕكەر لە جۆرى بەيرەكدار (تى بى 2) دەبەخشێتە ئۆكراينا.
لە مانگى ئادارى ئەمساڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا سەردانى ئۆكرايناى كرد و رێككەوتنى ستراتيژى بۆ بوارى هاوئاهەنگى لەگەڵ كۆمپانياى بايكار بۆ بەرهەمهێنانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان واژۆ كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment