وەزیری دەرەوەی توركیا: لێدوانه‌كانى ماكرۆن سه‌باره‌ت به توركيا مایەی نیگەرانییە
ماڵپه‌رى (TRT) له راپۆريـكدا باس له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و كاترين كۆلۆنا ده‌كات، چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا و توركيا دەڵێت، "په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان فه‌ره‌نسا و توركيا له ڕووى سياسى و ئابوورى و كلتوورى مێژوويه‌كى دێرينيان هه‌يه."
لەبەرانبەردا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا رایگەیاند، "توركيا له بابه‌تى ناردنى دانه‌وێڵه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێناوه."
چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمه له‌وانه‌يه له هه‌ندێك بابه‌تدا بۆچوونى جياوازمان هه‌بێت، به‌ڵام له‌مه‌دا هيچ بۆ گفتوگۆ‌و كاركردنمان پێكه‌وه رێگريهك نيه، لێره‌دا ئه‌وه‌مان بينى ده‌توانين له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه بۆچوونه جياوازهكانمان كه‌م بكه‌ينه‌وه، له پاى ئه‌وه‌ى له ژينگه‌ى جياوازدا قسه لەسەر بكه‌ين، وا باشترە پێكەوە گفتوگۆ بكەین، چونكە گفتوگۆ و پێشهاته‌كانى نێوان سەرۆكی هه‌ردوو وڵات پێشهاتێكى گرينگه."
قەبارەی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە (17) ملیار بۆ (20) ملیار بەرز دەبێتەوە
سەبارەت بە دۆخی رەگەزپەرستی چاوشئۆغلۆ نیگەرانی خۆی لەو دۆخە دەربڕی و گوتی، "به‌داخه‌وه له زيادبوونى ره‌گه‌زپه‌رستى و دژه ئيسلام له ئه‌ورووپا ئێمه به‌وه زۆر نيگه‌رانين، زۆر گرينگه بۆ ئێمه كه به‌هاوبه‌شى به‌ره‌نگارى ره‌گه‌زپه‌رستى و هه‌ر جۆره فۆبيايهكی وەك ئيسلامۆفۆبيا و جووله‌كه‌و دژه مه‌سيحييه‌ت و توندره‌وى ببينهوه، هه‌روه‌ها چاوهروانين ڕێوشوێنێكى پێويست بۆ ئاسايشى مزگه‌وته‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى تورك و موسڵمانان له فه‌ره‌نسا بگڕێته‌به‌ر. "
وەزیری دەرەوەی توركیا رايگه‌ياند، "فه‌ره‌نسا و توركيا وه‌كو دوو هاوبه‌شى بازرگانى گرينگن، ساڵى پار له نێوان هه‌ردوو وڵات توانيمان قه‌باره‌ى بازرگانى بگەینینە نزیكەی(17) مليار دۆلار، بەڵام ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر سه‌يرى ژماره‌كان بكه‌ين ده‌توانين نزيك ببينهوه له (19) مليار دۆلار نزیك بینەوە، پشتیوان بەخوا ئه‌م وه‌رزه قه‌باره‌كان ده‌گه‌ينه (20) مليار دۆلار زياتر بهرزدەكهينهوه."
چاوش‌ئۆغڵو رايگه‌ياند، "بۆ ئێمه زۆر سودبه‌خشه كه فه‌ره‌نسا و توركيا له مانه‌وه‌ى ميكانزمى كۆمسيۆنى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانى به‌رده‌وامن، ئێمه هانى بازرگانانمان ده‌ده‌ين بۆ زيادكردنى وه‌به‌رهێنانى هاوبه‌ش، له وڵاتى سێيه‌م يان ناوچه‌كه."
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى پيشه‌سازى بازرگانى چاوش‌ئۆغڵو روونی كردەوە، "بابه‌تى پرۆژه‌ى (SAMP ـ T)مان له بهرنامەدايه، هه‌روه‌ها سەرۆكی فه‌ره‌نسا و توركيا باسيان لێوه‌كردوه، ئه‌م پرۆژه‌وه شاندى ته‌كنيكى به‌رده‌وامه له كاره‌كانى، له‌م مانگه‌دا توركيا و ئيتاليا و فه‌ره‌نسا له ڕێگه‌ى ڤيديۆ كۆنفرانسه‌وه دانیشتنێكی سێ قۆڵى ئه‌نجام ده‌ده‌ن."
هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانییە چاوش‌ئۆغڵو له باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر رايگه‌ياند، "ئێمه زۆر سوپاسى فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ين بۆ ئه‌و رێ‌و شوێنه تونده‌ى به‌رامبه‌ر رێخراوى په‌كه‌كه و هاو توخمه‌كانى گرتويانه به‌ر ئه‌و كارانه‌ى ئێمه كهچاوهروانمان ده‌كرد هه‌ندێكيان ئه‌نجامداوه وه‌ك دهستبهسهركردنيان و به‌ستنى سه‌روه‌ت و سامانيان. به‌ڵام هه‌ندێك داواكاريمان هه‌يه وه‌ك گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى ئه‌م ڕێخراوانهو هيوادارين پێشوازيمان لێبكه‌ن."
فەڕەنسا و توركیا بۆچوونیان لەسەر پرسی سووریا بۆچوونیان جیاوازە
چاوشئۆغلۆ ئاشكرای كرد، "له‌سەر پرسی ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ريايى ناوه‌راست ئه‌م دوو ، ده‌رياى ئيجه و قوبڕس و سووريا و عێراق و ليبيا و قه‌فقاز و ئۆكرانيا بۆچوونیان جیاوازە."
چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ى باودۆخى سووريا و به‌رده‌وام بوونى ئاڵۆزييهكان له ناوچه‌كه و هه‌وڵه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌رى سياسى له‌م ناوچانه گوتی، "دووباره ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه، په‌كه‌كه و يه‌په‌گه له سووريا به‌رده‌وامن له ئامانجگرتنى خه‌ڵكى سڤيل و ئێمه و ميلله‌ته‌كه‌مان هێرشه‌كانمان دژ ئه‌م ڕێخراوانه به‌رده‌وام ده‌بین، كه‌مێك پێش ئێستاش به كاترينم گوت ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين."
و: دنیا ئەحمەد
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment