سەرۆكى ئۆكراينا: لە ماوەى مانگێك يەك مليۆن تۆن دانەوێلەمان رەوانەكردووە عێراق ناوچەکە و جیهان
ڤۆلۆديمێر زيلينسكى، سەرۆكى ئۆكراينا رايگەياند، "لە سێ بەندەرى وڵاتەكەمان يەك مليۆن تۆن بەرەهمى كشتوكاڵيمان بە رێڕەوى دانەوێڵە رەوانەكردووە."

ئەمڕۆ شەممە (27/ئاب/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە سەرۆكى ئۆكراينا رايگەياند، "نزيكەى مانگێك دەستپێشخەرى رەوانەكردنى دانەوێڵە خراوەتە بوارى جێبەجێكردنەوە، لەو كاتەوە لە سێ بەندەرى وڵاتەكەمان نزيكەى يەك مليۆن تۆن بەرهەمى كشتوكاڵى رەوانەكراوە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى زيلينسكى روونى كردەوە، "رەوانەكردنى دانەوێڵە سەدان هەزار هەلى كارى بۆ هاووڵاتيانى وڵاتەكەمان رەخساندووە."

لە هەنگاوى يەكەمى ئەو رێككەوتنە سێ مانگ دەخايێنێت، ئەگەر هەيە لە داهاتوو دووبارە رێككەوتنەكە نوێ بكرێتەوە، ئەو رێككەوتنە كاريگەرى لەسەر هەرزانبوونى نرخى دانەوێڵە لە جيهان هەبوو.

لە مانگى تەمووزى ئەمساڵ رووسيا و توركيا و ئۆكراينا و نەتەوە يەكگرتووەكان لە ئيستەنبۆڵ رێككەوتنى رەوانەكردنى دانەوێڵە و بەرهەمە خۆراكييەكان لە بەندەرەكانى ئۆكراينا واژۆ كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین