د. ئیدریس هادى: هەر کەسێک دیارى و پارە ببەخشێت لە کۆنگرە دووردەخرێتەوە
نوچەنێت:
د. ئیدریس هادى سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارییەکانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمجارە پارتى کۆنگرەى لە پارێزگاى دهۆک، بە بەشدارى (800) کەس ئەنجام دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە (هەشتى/ئاب/2022) د. ئیدریس هادى سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارییەکانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، زۆربەى ئامادەکارییەکانى تەواو بووە و لەسەرەتاى مانگى (11) پارتى کۆنگرە ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە شوێن و ژمارەى ئەندامانى کۆنگرەکە، سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارییەکانى کۆنگرەى (14)ـى پارتى گووتیشى، لیژنەیەکى (21) کەسى سەرپەرشتى کۆنگرە دەکەن و (800) ئەندام بەشدار دەبن، کۆنگرەکەش لە پارێزگاى دهۆک ئەنجام دەدرێت.
هاوکات ئاماژەى بەوەشکرد، له (25%)ـى ئەندامانى كۆنگره ئافره‌ت ده‌بن، وە هه‌ر كه‌سێك پاره و دیاری ببه‌خشێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له كۆنگره‌كه دوور دەخرێتەوە، هەرەوەها هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌سێك نوێنه‌رێكی له كۆنگره‌دا ده‌بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment