عێراق له‌ مانگێكدا 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ى مانگى ته‌مووزى رابردوو عێراق بڕى 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ حه‌وتى ئاب/ 2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى زانیارى وزه‌، زانیارییه‌كانى مانگى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌ عێراق به‌ تێكڕاى رۆژانه‌ى 322 هه‌زار به‌رمیل، نه‌وتى بۆ ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ كردووه‌، كه‌ كۆى نه‌وته‌ هه‌نارده‌كراوه‌كه‌ نۆ ملیۆن و 982 هه‌زار به‌رمیل بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌یش به‌ به‌راورد به‌ مانگى پێشووتر "حوزه‌یران" زۆر زیاتره‌، چونكه‌ ئه‌و كات عێراق بڕى هه‌شت ملیۆن و 190 هه‌زار به‌رمیلى به‌ تێكڕاى رۆژانه‌ى 273 هه‌زار ناردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، دواى كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و سعوودیه‌، عێراق له‌ هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ ئه‌مریكا به‌ پله‌ى چواره‌م دێت. له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌یش دووه‌مه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین