سەعدى ئەحمەد پیرە: پارتى و یەکێتى دەیانەوێ یەک کاندیدیان بۆ سەرۆک کۆمار هەبێت کوردستانی

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى سەرۆک بارزانى و بافڵ تاڵەبانى لە چوارى ئاب کۆبوونەوە، تایبەت نوچەنێت ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "پارتى و یەکێتى ئارەزوومەندن یەک کاندیدیان هەبێ بۆ سەرۆک کۆمار، وە ئێمە نابین بە بەشێک لە کێشەکان عێراق."

ڕۆژى چوارى ئابى (2022) بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ سەرۆک بارزانى لە پیرمام کۆبوونەوە و دواتر ڕاگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، "لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا: کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان"، سەعدى ئەحمەد پیرە بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکان بەردەوامى دەبێت و دووبارە و سێ بارەش دەبێتەوە."

سەعدى پیرە زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخى عێراق، ئەو بابەتانەى ئێستا لە بەغدا باس دەکرێ، وەک هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و تێکدانی سیستەمی  سیاسی لە عێراق ئەوە خۆی لەخۆیدا هەڕەشەیەکە لەسەر خەڵکی کوردستان، ئەوە زۆر گەورەترە لە ناکۆکییە ناوخۆییەکان. پێویستە ناکۆکییەکان لایەکیتر دابنێین و بەرگرى لە دەستکەوتەکان بکەین."

سەبارەت زیانەکانى بارودۆخى سیاسى ئێستا عێراق بۆ کورد ئەو ئەندام مەکتەبى سیاسییەى یەکێتى باس لەوەدەکات، "ئێستا بارودۆخى عێراق زۆر ئاڵۆزە، ئێمە لەو بارودۆخەدا ئاڵۆزەدا تەنها بە یەکخستنی هێزەکانمان دەتوانین میللەتەکەمان و ئەزموونەکەشمان دڵنییا بکەینەوە لەوەی کە تاڕادەیەکی زۆر بە پارێزراوى دەمێننەوە."

سەعدى ئەحمەد پیرە ڕەتیشدەکاتەوە، "كورد پشتیوانى لە هەڵوەشاندنەوەى سیستەمى سیاسى عێراق ناکات، ئێمە لایەنگیری هەڵبژاردنی پێشوەختە نین، چونکە هەڵبژاردن ملیارەها دۆلاری تێدەچێت، خەڵکی  عێراق و کوردستان پێویستی بەخزمەتگوزاری و هەلی کارە، بەڵام ئەگەر زۆرینە بڕیاریداو رێگای تری نەبوو، بەڵی باشە، بەڵام  چاکترین سەرکەوتن بۆ هەر هەڵبژاردنێک دەکرێ بەلای ئێمە بەبێ ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند بکرێت هیچ هەنگاوێک نەنرێت لە دەرەوەی شەرعییەت و دژی دامەزراوە شەڕعیەکان، دژی پەرلەمان."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین