سەرۆک بارزانى و بافڵ تاڵەبانى: کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، لە پیرمام لەگەڵ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان کۆبووەوە و هەردوولا  جەختیان لە یەک هەڵوێستى هێزە کوردستانییەکان کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (4/ئاب/2022) سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە د. فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی."

هەروەها بە پێى ڕاگەیێندراوەکە، "لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا: کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین