سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پاڵپشتى لە  بانگهێشتەکەى مسته‌فا كازمى دەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا جەخت بە بانگهێشتیکردنى لایەنەکان عێراق بۆ گفتوگۆکردن لە هەولێر دەکاتەوە و دەشڵێت، " دووپات له‌ پاڵپشتى خۆمان بۆ بانگهێشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ینه‌وه."

ئەمڕۆ سێشەممە (دوو/ئاب/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەر سەبارەت بە دۆخى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا ڕاگەیاند، " له‌ كاتێكدا بانگهێشته‌كه‌مان بۆ گفتوگۆیه‌كى عێراقى و برایانه‌ى گشتگیر له‌ هه‌ولێر نوێده‌كه‌ینه‌وه‌، دووپات له‌ پاڵپشتى خۆمان بۆ بانگهێشتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ گفتوگۆكردنى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا سەبارەت بە خەتکردنەوەى لە دەستکردن بە گفتوگۆهۆکارەکەى دەکاتەڕوو و دەڵێت، "له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ى ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ته‌نگژه‌ى ئێستا و كاركردن به‌ یه‌كه‌وه‌ بۆ گه‌یاندنى نیشتیمان به‌ كه‌نارى ئارامى."

دەشڵێت، "عێراق پێویستى به‌ گفتوگۆ و تێگه‌یشتن و به‌رپرسیارێتى هاوبه‌ش هه‌یه‌ بۆ رزگاركردنى."

ئەمڕۆ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، داواى لە لایەنە سیاسییەکان کرد کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان. هاوکات ڕۆژى (31-7-2022) سەرۆکى هەرێمى کوردستان داواى لە لایەنەکان کرد بێن لە هەولێر دەست بە گفتوگۆ بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین