جێگرى فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کوژرا
نوچەنێت:
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) كوژرانى جێگرى مەزڵووم عەبدى بە درۆنەوە ڕاگەیاند و دەشڵێت، لەگەڵ دوو پاسەوانى لە نزیک قلمشلۆ کوژران.
ئەمڕۆ یەکشەممە (24/تەممووز/2022) فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتە ر، لە تویتێکدا کوژرانى سەلوە یوسف، جێگری مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرا کرد.
بەپێى تویتەکەى فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەلوە یوسف لەگەڵ دوو پاسەوانى لە نزیک قامشلۆ بە درۆن کراونەتە ئامانج.
سەلوە یوسف بەرپرسى بەشى فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بوو، هاوکات لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەشدار بووە لە شەڕى ڕووبەڕوو بوونەوەى چەکدارانى داعش.
هەروەها مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و پێویستە هێرشە دوژمنکارییەکانى تورکیا بوەستێندرێ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment