مەسرور بارزانى و مستەفا کازمى کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بەسەرۆکایەتیى شاندێکى باڵاى حکومى سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیران و بەرپرسانى عێراق لە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (23/تەممووز/2022) ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، مەسرور بارزانى، "بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی به‌ ئامانجی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ بەرەو بەغدا بەڕێكەوت."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی حکومەت له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا، لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ مسته‌فا كازمی و بەرپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆدەبێتەوە."

حکومەتى هەرێم دووپاتیشى دەکاتەوە، "ئامانجی سەردانەکە، گفتوگۆکردنە لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دۆسیەی نەوت و گاز."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین