(200) حاجى گەڕانەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

یەکەم کاروانی حاجییان لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە، گەرانەوە ھەرێمی کورستان. وا بڕیارە تاوەکو (24)ـى تەممووز پێنج کاروانى ترى حاجیانى کورد لە سعوودییەوە بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە (18/تەممووز/2022) ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیان (200) حاجییە و هەموویان دانیشتووی پارێزگای ھەولێرن، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان."

سەبارەت بە ژمارەى ئەو هاونیشتیمانیانەى ئەمساڵ بۆ فەریزەى حەج چوونەتە سعوودیە، لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، “بەشدارانی حەج لە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ 2120 حاجی بوون و بە (5) کاروان تا (24)ی تەمووزی 2022، دوای جێبەجێکردنی فەریزەکانی حەج دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.”

دووپاتیشى دەکاتەوە، "سبە و دووسبەی دوو کاروانی دیکە کە دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی و دھۆکن دەگەڕێنەوە و تەواوی حاجییان لە ڕووی تەندروستییەوە سەلامەتن و توشی ھیچ ڕووداوێکی نەخوازراو نەبوون."

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین