سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى هاوخەمى ئاراستەى بنەماڵەى د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى، مامۆستا و زاناى ئایینى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى سەرەخۆشیدا بۆ بنەماڵەکەى دەڵێت، "ناوێكى دیاری بواری خزمەتکردنی ئایین بوو لە کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامیدا."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کورستان لە پەیامێکى سەرەخۆشى دا ڕاگەیاند، "مامۆستاى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى دواى خۆى جێهێشت و به‌و كار و خزمه‌ته‌ى كردوویه‌تى، یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر ده‌مێنێته‌وه‌."

 

دەقى پرسه‌نامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى،‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:‌

سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و قوتابیانى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى، مامۆستا و زاناى ناودارى ئایینى ده‌كه‌م. خواى مه‌زن گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

مامۆستاى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى ناوێكى دیاری بواری خزمەتکردنی ئایین بوو لە کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامیدا و کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى و لێكۆڵینه‌وه‌ى زانستى دواى خۆى جێهێشت و به‌و كار و خزمه‌ته‌ى كردوویه‌تى، یادى هه‌میشه‌ به‌ خێر ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/7/14

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین