سەرۆک بارزانى: مامۆستا کەریم ئەحمەد ڕۆڵی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورددا هەبوو کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى، بە بۆنەى کۆچى دواییکردى کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووى حیزبى شیویعیى کوردستان لە پەرنامەیەکدا دەڵێت، "مامۆستا كەریم ئەحمەد سەركردەیەكی دیار و دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری كوردستان و عێراق بوو."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/تەممووز/2022) سەرۆک بارزانى لە پەیامێکى سەرەخۆشى ڕایگەیاند، "مامۆستا كەریم ئەحمەد ماندوونەناسانە تەمەنێكی دوورودرێژی بۆ ئازادیخوازی و خەبات دژی ستەمكاری تەرخان كرد و ڕۆڵی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورددا هەبووە."

 

دەقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا كەریم ئەحمەد:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی ناوداری كورد و سكرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی كوردستان مامۆستا (كەریم ئەحمەد)ـم بیست.

مامۆستا كەریم ئەحمەد سەركردەیەكی دیار و دڵسۆز و نیشتیمانپەروەری كوردستان و عێراق بوو و ماندوونەناسانە تەمەنێكی دوورودرێژی بۆ ئازادیخوازی و خەبات دژی ستەمكاری تەرخان كرد و ڕۆڵی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورددا هەبووە و، یادی ئەو تێكۆشەرە مەزنە هەمیشە بەخێر.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێكۆشەری مامۆستا كەریم ئەحمەد و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعی و هەموو نیشتیمانپەروەرانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا كەریم ئەحمەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

14ـی تەمموزی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین