ئەمەریكا: رووسیا ئامادە نییە قەیرانی ئۆكراینا چارەسەر بكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

ئەنتۆنی بلینكین، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، "هیچ ئاماژەیەك نییە رووسیا ئامادەبێت لەگەڵ كۆمەڵەی (20) بە رێگەی دیپلۆماسی قەیرانی جەنگی ئۆكراینا چارەسەر بكات."

ئەمڕۆ هەینی (نۆی تەمووز/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وانگ بی، وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاندووە، "هیچ ئاماژەیەك نییە رووسیا ئامادەی دانوستاندنی دیپلۆماسی بێت بۆ چارەسەكردنی قەیرانی ئۆركراینا، چونكە ئەگەر هەر دەرفەتێك بۆ ئەم رێگەیە هەبێت ئێمە بەكاری دەهێنین، رووسیا لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی كۆمەڵەی (20) لە دوورگەی بالی لە ئیندەنوسیا خۆی گۆشەگیر كردبوو."

لەبەرانبەر ئەو قسانەی بلینكین ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "سەربارەت بە گۆشەگیری سێرگی لاڤرۆڤ ئەنتۆنی بلینكین لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەو كۆمەڵە چیرۆكێك دەهۆنێتەوە، ئەوەش وەك پاساوهێنانەوە بۆ شكستەكانی خۆی."

لە بەشێكی تری قسەكانی دەڵێت، "بەڕێز بیلینكین تۆ خۆت پاڵنەربوویت بۆ گۆشەگیربوونی خۆت، لە رێگەی تێپەڕاندنی چەند كارێك لە كۆڕبەندەكان، كە بەشێكی زۆریان تا ئێستا تۆیان لەبیر نەكردووە، ئێستاش پاساو بۆ شكستەكانت دەهێنیتەوە و چیرۆك دروست دەكەیت." 

ماریا ئاماژە بەوە دەكات، كە "ئێمە گوێمان لێی بوو چۆن داوات لە هەموو كەسێك دەكرد، رووسیا گۆشەگیر بكەن، ئەوانەی داواشت لێیان كرد لەپشت ڕا پێت پێ دەكەنین، دركیان بەوە كردووە ئەو ئیدارەیە كۆتایی هاتووە."

لە كۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ رووسیا هێرشی كردە سەر ئۆكراینا، لەدوای ئەم هێرشەوە ئەمەریكا بە توندی بەرانبەر رووسیا وەستاوەتەوە كۆمەڵێك سزاشی خستەسەر، لەهەمانكاتیش هەوڵدەدات لە رێگەی دیپلۆماسیەوە ئەو قەیرانەی لەگەڵ چارەسەر بكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین