سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: با واتا جوانه‌كانى جه‌ژن بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ يه‌كڕيزى و يه‌كترقبووڵكردن کوردستانی

نوچەنێت:

بە بۆنەى هاتنەوەى جەژنى پیرۆزى قوربان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "با په‌يام و واتا مرۆيى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گه‌ردنئازادى و لێبورده‌يى و لێخۆشبوون بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى."

ئەمڕۆ هەینى (هەشتى تەممووزى/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قوربان پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "با ئه‌م بۆنه‌يه‌ له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات."

 

دەقى په‌يامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ جه‌ژنى پيرۆزى قورباندا:

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عيراق و جيهان، به‌تايبه‌تى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده‌ به‌سه‌ر به‌رن و جه‌ژن خۆشى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت.

با په‌يام و واتا مرۆيى و جوانه‌كانى جه‌ژن له گه‌ردنئازادى و لێبورده‌يى و لێخۆشبوون بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌ى نوێى ئاشته‌وايى و پێكهاتنه‌وه‌ و هه‌نگاونانى پێكه‌وه‌ به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر.

با ئه‌م بۆنه‌يه‌ له‌ عيراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و گه‌يشتن به‌ كه‌نارى ئارامى و دڵنيايى.

جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/7/8

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین