سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى نەوزاد ڕەفعەت دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ململانێیەکى زۆر لەگەڵ نەخۆشى شێرپەنجە، شاعیر و نووسەر نەوزاد ڕەفعەت کۆچى دواییکرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیامێکى سەرەخۆشى دا بۆ بنەماڵەکەى دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌میانم."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتى تەممووزى/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بۆ بنەماڵەى شاعیر و نووسەر نەوزاد ڕەفعەت دەڵێت، "سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوكاران و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو نه‌وزاد ‏ڕه‌فعه‌ت، شاعیر و نووسه‌رى دیار و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى لقى‌ هه‌ولێرى ‏یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى ترى پرنامەکەیدا دەشڵێت، "له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ‏سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏"

 

دەقى پرسه‌نامه‌کەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى،‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:‌

سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوكاران و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو نه‌وزاد ‏ڕه‌فعه‌ت، شاعیر و نووسه‌رى دیار و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى لقى‌ هه‌ولێرى ‏یه‌كێتیى نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. ‏

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ‏سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.‏

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

7/7/2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین