ئەمەریکا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پشتیوانى لە هەرێمى کوردستانێکى بەهێز دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بارودۆخى سیاسى عێراق و پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن.

شەوى ڕابردوو (سێى/نيسان/2022) بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا ناوەڕۆکى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان خستەڕوو.

بەپێى تویتەکەى بەشی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، باربارا لیف لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، جەختی لە پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستانێکی بەهێز وەکو بەشێک لە عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و دیموکراسی کردەوە.

هاوکات لە تویتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باربارا لیف هەردوولا تاوتوێی بارودۆخى سیاسیی عێراقیان کردووە.

دەشڵێت، باربارا لیف هیواى خواست لەم نزیکانە سەردانى هەولێر پایتەختى هەرێمى کوردستان بکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین