لە ماوەى شەش مانگ سێ هەزار تاوانى جۆراوجۆر لە هەولێر ئەنجامدراون کوردستانی

نوچەنێت:

بەرێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ئاشکراى دەکات، تەنیا لە شەش مانگى ڕابردووى ئەمساڵ زیاتر لە دوو هەزار تاوانیان ئاشکراکردووە.

ڕۆژى یەکشەممە (سێى تەممووز/2022) هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، لە شەش مانگى ئەمساڵ، سێ هەزار و (375) تاوانی جۆراوجۆر لە هەولێر ئەنجامدراون و تائێستا دوو هەزار و (961) تاوان ئاشکراکراون.

هۆگر عەزیز، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئامارى سەرجەم تاوانەکانى شەش مانگى ئەمساڵى بڵاوکردەوە و تێیدا گووتى، چوار هەزار و (777) تۆمەتبار لە هەولێر بە تۆمەتى تاوانى جیا جیا دەستگیرکراون. 

سەبارەت بەو تاوانانەى لە پارێزگاى هەولێر و دەوروبەرى ڕوویداوە گووتیشى، (22) تاوانی کوشتن تۆمارکراوە، (18) تاوان ئاشکراکراوە و (41) تاوانبار کە تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە دەستگیرکراون. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین