ئەردۆغان: پەلە ناكەين لە هێرشكردنە سەر باکوورى سووریا
نوچەنێت:
هەرچەندە ئامادەكارييەكان بۆ هێرشكردنە سەر باکوورى سووریا كۆتاييان هاتووە، بەڵام لە لێدوانێكى تازەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "پێويست ناكات پەلە لە ئۆپراسيۆنى سەربازى بۆ سەر باكوورى سووريا بكەين."
رۆژى شەممە (دووى تەمووزى 2022) ماڵپەڕى (شەرقولئەوسەت) بڵاويكردەوە رەجەب تەيب ئەردۆغان لەبارەى كاتى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكەى كە لە مانگى ئايارى ئەمساڵ رايگەياند، لە نوێترىن لێدوانى ئاماژە بەوە دەكات، "پێويست ناكات پەلە لە ئەنجامدانى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكەى سەر باكوورى سووريا بكەين، تەنيا ئامادە كارييەكان كۆتاييان هاتووە، لە كاتێكى گونجاو هێرشەكان دەست پێدەكەين."
سەبارەت بەو ناوچانەى ئۆپراسیۆنەکەى تێدا ئەنجام دەدرێت، سەرۆكى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، "ئامانج لەو ئۆپراسيۆنە سەربازييە پێگەكانى (هەسەدە)يە لە ناوچەى مونبيج و تەلرەفەعەت، ئەوەش بۆ دروستكردنى پشتێنەيەكى ئەمنييە لەسەر سنوورەكانمان لەگەڵ سووريا."
لە مانگى ئايارى ئەمساڵەوە توركيا ئامادەسازى دەكات بۆ هێرشركردنە سەر رۆژئاواى كوردستان، بەڵام تا ئێستا كاتى هێرشەكەيان ديارى نەكردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment