ئەو کەسەى داواى وێنەى ڕووتى لە کچان دەکرد و دواتر هەڕەشەى لێدەکردن دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، کەسێکیان دەستیگرکردووە، لە هەولێر کە خۆى وەک دکتۆر ناساندووە، داواى وێنەى ڕووتى کچان و ژنان کردووە، دواى پارەى لێکردوون لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەى وێنەکانى.

ئەمڕۆ شەممە (دووى تەممووز/2022) موقەدەم هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە شاری هەولێر ئاگاداری کردینەوە کەوا لەلایەن کەسێکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێکمان پێکهێنا، دوای بەدواداچوون توانیمان ئەو کەسە دەستنیشان بکەین و ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەین".

موقەدەم هۆگر عەزیز لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوە کرد، تاوانبار ھەڵدەستا بە ھەرەشەکردن لە کچان بە بلاوکردنەوەی وێنەکانیان لە سۆشیال میدیا بە تایبەتى لە گرووپى تیلیگرام.

وتەبێژى پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، "دواى دەستبەرداگرتنى مۆبایلى تاوانبار، دەرکەوت چەندین کچى تر لە ناو مۆبایلەکەى لەژێر هەڕەشەدا بوون، ئامانجى ئەو کەسەش ئەوەبوو هەندێ پارە لە ڕێگەى ئەم کارەوە کۆبکاتەوە."

لە بەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا باسى لەوەشکرد، "ئەو وێنانەى ئەو کەسە هەڕەشەى پێدەکرد، ئەو کەسانە دڵنیا دەکەینەوە کە ئێستا مۆبایلەکە لەژێر دەستى پۆلیسى هەولێردایە، ناوبراویش بەپێى یاساى خراپ بەکارهێنانى مۆبایل دادگایى دەکرێ."

جێگەى ئاماژەپێدانە تاوانبار سەرەتا خۆى وەک دکتۆرێک ناساندووە، پاشان پەیوەندیى خۆشەویستى لەگەڵ ئەو کچانە دروستکردووە، دواتر داواى وێنەى لێکردوون و هەمان کەس هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەکانى لێکردوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین