عێراق 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى كۆریاى باشوور كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى كۆریاى باشوور عێراق له‌ پێنج مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى كۆریاى باشوور كردووه‌، به‌مه‌یش پله‌ى چواره‌مى له‌ ریزى ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌یه‌ كه‌ نه‌وت به‌م وڵاته‌ ده‌ده‌ن.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 حوزه‌یرانى 2022 هه‌ندێك زانیارى فه‌رمى له‌ كارگێڕى گومرگه‌كانى كۆریاى باشوور وه‌رگرتووه‌، كه‌ ئاشكرای كردووه‌ عێراق له‌ ماوه‌ى پێنج مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ "كانوونى دووه‌م، شوبات، ئادار، نیسان، حوزه‌یران" بڕى 29 ملیۆن و 439 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌. 

ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕه‌یش به‌ هه‌مان پێنج مانگى یه‌كه‌مى 2021 به‌راورد بكرێت، به‌ رێژه‌ى 18.9% زیادى كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و كات عێراق بڕى 24 ملیۆن و 758 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى كۆریاى باشوور كردبوو.

عێراق ریزبه‌ندى چواره‌مى له‌و وڵاتانه‌ هه‌یه‌ كه‌ نه‌وت به‌ كۆریاى باشوور ده‌فرۆشن، سعوودیه‌ به‌ پله‌ى یه‌كه‌م و ئه‌مریكا پله‌ى دووه‌م و كوێت پێش عێراق ده‌كه‌ون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین