شاندى ئەرمينيا و توركيا  كۆده‌بنه‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، نوێنه‌رانى تايبه‌ت بە پرۆسه‌ى ئاساييكردنه‌وه‌ى نێوان توركيا و ئه‌رمينيا چواره‌مين كۆبونه‌وه‌يان له‌ يەكى ته‌مووزى ئەمساڵ له‌ ڤييه‌نا ئەنجام دەدەن.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (28/حوزه‌يران 2022) ماڵپه‌رى (توركى) بڵاويكرده‌وه‌ بەگوێرەى راگەيێندراوى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، ئەنقەرە و يەريڤا لە يەكى تەمووزى ئەمساڵ لە ڤيێنا بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوانيان كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەكە لە نێوان سێردار كليچ، نوێنەرى تايبەتى توركيا بۆ گفتوگۆكان و رۆبێن روبينيان، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌رمه‌نيستان بەڕێوە دەچێت. 

لەلايەكى ترەوە نيكۆڵ باشنيان، سەرۆك وەزيرانى ئەرمينيا رايگەياند، "پێمانوايە ئەگەرەكان لە ئاردايە بتوانين پەيوەندييەكانمان لەگەڵ توركيا ئاسايى بكەينەوە، هەموو هەوڵەكانيشمان دەخەينەگەڕ بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرانە."

سەبارەت بە بەربەستەكانيش رايگەياند، "رێڕەوى زانگێرزور بەربەست لەبەردەم چارەسەكردنى ناكۆكييەكانى نێوان ئەرمينيا و توركيا دروست دەكات، بەڵام ئەمە واتاى ئەوە نييە ئەرمينيا گفتوگۆكانى لەگەڵ توركيا دەوەستێنێت."

بەهۆى كۆمەڵكوژى ئەرمەنييەكان لە (1915) لەسەر دەستى عوسمان، ئەرمينيا و توركيا ناكۆكى مێژوويان هەيە، لە چەند ساڵى رابردوو، هەندێك هەنگاويان بۆ ئاسايكردنەوەى پەيوەندييەكانيان نا، بەڵام بەهۆى هاوكارييەكانى توركيا بۆ ئازەربايجان شەڕى كەرەباخ لە (2020) جارێكى پەيوەندييەكانى بە تەواوى وەستا.

لە (14)ى كانوونى يەكەمى ساڵى رابردوو يەكەم كۆبوونەوەى دانونستان لەنێوان هەردوو وڵات دەستى پێكرد، لەمانگى شوباتى ئەمساڵ گەشتە ئاسمانييەكانى نێوانيان دەستیپێكردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین