جوتیار عادل: چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات
نوچەنێت:
جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى حوزەیران ڕادەگەیێنێت، "چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات."
ئەمڕۆ دووشەممە (27/حوزەیران/2022) جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "وەکو حکومەت پێشتر رامانگەیاندبوو لە داهاتی بەردەست ئەولەویەت بۆ مووچەیە."
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر ڕوونیکردەوە، "وەزارەتی دارایی پەیوەستە بە بابەتی دابەشکردنی مووچە، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەکەین کاتی دابەشکردنی مووچە دیار بکات."
ئەم لێدوانەى د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕۆژى (25)ـى حوزەیران سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕاگەیاند بوو، ڕۆژى (30)ـى حوزەیران، وەزارەتى دارایى دەست بە دابەشکردنی مووچەى مانگى شەش دەکات، ئەگەر دەرفەت هەبێت، پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment