پێش جەژنى قوربان مووچە دابەشدەکرێت
نوچەنێت:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، پێش جەژن مووچەى مانگى شەش دابەشدەکرێت.
ئێوارەى ئەمڕۆ (25/حوزەیران/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە رووداوی راگەیاند، حکومەت پێش جەژنى قوربان دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى شەش دەکات.
سەبارەت بە کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، ڕۆژى (30)ـى حوزەیران، وەزارەتى دارایى دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، ئەگەر دەرفەت هەبێت، پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى گووتیشى، بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى شەش پارەی تەواو لەبەردەستە.
جێگەى ئاماژەپێدانە، بەپێى ئەو خشتەیەى مانگى ڕابردوو وەزارەتى دارایى و ئابوورى بڵاویکربووەوە، ڕۆژى (29)ـى حوزەیران، مووچەى مانگى ئایار کۆتایی دێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment