نوێنەرى دەزگاى هەڵبژاردنى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نوێنەرى لایەنە سیاسییەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن، ئەمڕۆ بۆ دووەم جار لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/حوزەیران/2022) نوێنەرى دەزگاى هەڵبژاردنى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەدان، کە تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە لە بارەی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەبێت.

کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لایەنەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەدواى ئەو کۆبوونەوەیە دێت، کە لە (12)ـى  حوزەیرانى (2022) هەر لەسەر پرسى هەڵبژاردنەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کورردستان کۆبوونەوە.

بەپێى زانیارییەکان، وا بڕیارە (1-7-2022) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئەنجامى گفتوگۆی لایەنەكان لەهەردوو گەڕى کۆبوونەوەکان،  لەسەر بابەتەکانى كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن و وادەی نوێی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بخرێتەڕوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین