پۆلیسى هەولێر کەسێک بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیردەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوبەرایەیەتى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێک بە پێى ماددەى (7)ـى خێزانى ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (21/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ئیسکان تۆمەنبارێکیان بەناوی (ڤ. ش. ل.) دەستگیر کرد کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو بە پێی ماددە (٧)ی خێزانی."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێر، "لەکاتی دەستگیر کردنی دەست بەسەر دەمانچەیەک و ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)ٕ و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەکە و حەبی بێهۆشکەر."

پۆلیسى هەولێر زیاتر ڕوونیشیدەکاتەوە، تۆمەتبارى ناوبراو لەسەر بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر و هەڵگرتنى دەمانچەى بێ مۆڵەتیش، بەپێى ماددەى (7)ـى خێزانى بەندەکرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین