سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: مامۆستا محەمەد ئەربیلی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیاری هه‌ولێر بوو کولتوور

نوچەنێت:

هونەرمەندى ناسراوى کورد محەمەد ئەربیلى ئەمڕۆ لە تەمەنى (89) ساڵیدا کۆچى داواییکرد، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لە پرسەنامەیەکدا بۆ بنەماڵەکەى دەڵێت، "مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو."

ئەمڕۆ دووشەممە (20/حوزەیران/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ کۆچی دوایییکردنى هونەرمەندی ناسراوی هەولێر مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی) پرسەنامەیەکى ئاراستەى بنەماڵەى هونەرمەندى کۆچکردوو کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پرسەنامەکەیدا دەڵێت، "مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو، کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت."

دەقى پرسەنامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دواییی هونەرمەندی ناسراوی هەولێر مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی خوالێخۆشبوو و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم.

مامۆستا ئه‌ربیللی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که‌ خزمه‌تێکی زۆری به‌ مۆسیقا و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد و کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشت.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاته‌ به‌ر‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە خانه‌واده‌ و که‌سوکاری ببەخشێت.

گیانی شاد و یادی‌ هه‌میشه‌ به‌ خێر.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

20/6/2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین