سامیە شێروانی: ڕێژهی بهشداری ئافرهت له ئۆرگانه حیزبییهكان زیادی كردووه
نوچهنێت: چنار خۆشناو
سامیه شێروانی، بهرپرسی مهكتهبی رێکخراوە جەماوەرییەکانی لقی (16)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لهم دیمانهیهی نوچهنێتدا، تیشك دهخاتهسهر كۆمهڵێك پرسی تایبهت به ئافرهتان و پێگهیاندنیان له بواری سیاسهتدا، سامییه پێیوایه تا ئێستا له ناو پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئافرهت توانیویهتی بهبێ كۆتا و به دهنگی له ههڵبژاردنهكاندا بگاته پهرلهمان، له بارهی پێدانی مافهكانی ئافرهتانیش به یهكسانی دهڵێت: پێویسته ئافرهت خۆی ههوڵ بدات مافهكانی بچهسپێنێت، وهك دهگوترێت، "ماف دهسێندرێت و نادرێت".
دەقى دیمانەى سامیە شێروانى، بهرپرسی مهكتهبی رێکخراوە جەماوەرییەکانی لقی (16)ی پارتی دیموکراتی کوردستان:
نوچهنێت: رۆڵی ئافرەتان لەسیاسیەت و سەرکردایەتی چۆن دەبینی؟
سامیه شێروانی: بەشداری ئافرەت، لەنێو پڕۆسەی سیاسی هەر وڵاتێک پەیوەستە بەڕەوشی کۆمەڵایەتی و دابونەریت و کلتوورەوە، پێویستە بەر لە هەموو شتێک ڕەچاوی ڕەوشی پیاوسالاری و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت، ناکرێت ئێمە هەرێمی کوردستان بە وڵاتێکی ئەوروپی بەراورد بکەین، هەرچەندە تا ڕادەیەک بە گوێرەی پێویست نییە، بەڵام من خۆم دڵخۆشم بە بەشداری پڕۆسەی سیاسی و سەرکردایەتی کردنی ئافرەتان، دڵنیام لە ماوەی داهاتوودا بەشداری کردنی پڕۆسەی سیاسی و رێژەی ئافرەتان لە ئاستی سەرکردایەتی کردنی ئافرەتان، لە ئاستی سەرکردایەتی بە شێوەیەکی بەر چاو زیاتر دەبێت.
نوچهنێت: لە نێو ئۆرگانەکانی حیزب ئایا مافی تهواو به ئافرهتان دراوه، كه ڕهچاوی یهكسانی كرا بێت؟
سامیه شێروانی: کاری حیزبی بە بەراورد بە کاری حکومی زۆر جیاوازە، ئافرەتانی نێو پرۆسەی حیزبایەتی زۆر ئەرکییان دەکەوێتە سەرشان، پێویستە زۆر بەووردی مامەڵە بکەن، بە بۆچونی من ئافرەت ئەگەر بە توانا بێت. دەتوانێت ڕۆڵ و پێگەی خۆی بچەسپێنیت و قورسایی خۆیی لە نێو کارەکاندا دیاری بکات، پێویستە خۆی هەوڵ بدات، مافەکانی بچەسپێنێت وەک دەگوترێت "ماف دەسێندرێت و نادرێت".
نوچهنێت: بۆچی تا ئێستا له ناو پارتیدا بیر لهوه نهكراوهتهوه، كه بهرپرسی لق بدرێته ئافرهتێك؟
سامیه شێروانی: سەبارەت بەم پۆستە، هیچ کام لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، هەتا ئێستا پۆستی راستەوخۆیی لەو جۆرە بە ئافرەت نەدراوە، ئەمەش بەهۆی رەهەندی کۆمەڵایەتی و دابوونەریتە کلتورییەکانهوهیه، بە لهو بڕوایهداین لە کۆنگرەی داهاتوودا، پارتی دیموکراتی کوردستان، دەرگای زیاتر بۆ ئافرەتان واڵا بکات، پۆستی بەرپرسی لقیش بۆ ئافرەتان دەستنیشان بکات.
ئافرەت ئەگەر بە توانا بێت. دەتوانێت ڕۆڵ و پێگەی خۆی بچەسپێنیت و قورسایی خۆیی لە نێو کارەکاندا دیاری بکات
نوچهنێت: گرنگی رێکخراوە جەماوەرییەکان بۆ حیزب چۆن دەبینیت؟
سامیه شێروانی: ئەرکی رێکخراوە جەماوەرییەکان تایبەندمەندە، چونکە وەک پردێکە لە نێوان رێکخراوەکان و هاووڵاتییان و ئۆرگانەکانی حیزبدا، دەکرێت رێکخراوە جەماوەرییەکان بکرێتە مینبەرێک، بۆ پێگەیاندنی توانای تاک و ئامادەکردنییان بۆ پرۆسەی بە کۆمەڵایەتیبوون و گەشەپێدانی تواناکانیان، واتە کار کردن لە رێکخراوە جەماوەرییەکان زۆر جیاوازترە لە ئۆرگانەکانی تری حزباییەتی، چونکە پەیوەندییت لەگەڵ سەرجەم تاکەکانی کۆمەڵگە دەبێت، ئەمەش وا دەکات رێکخراوە جەماوەرییەکان بتوانێت ڕۆڵی خۆی بە شێوازێکی جیاواز بگرێت.
نوچهنێت: زۆربوونی ڕێژهی ئافرەت لە نێو ئۆرگانەکانی حزب بۆچی دەگەڕێتەوە، بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو؟
سامیه شێروانی: ئەوەی تێبینی دەکرێت، لەم چەند ساڵەی دوایدا گۆڕانکاری زۆر رووی داوە، تا رادەیەکی باش رێژەی بەشداری ئافرەتان لە نێو ئۆرگانەکانی حزب، وەک نوسینگەکان و لق و ناوچە و سەرجەم ئۆرگانەکانی پارتی، بە گشتی بە شێوەیەکی بەرچاو ئافرەتان بەدی دەکرێت، ئەمەش بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە، لەوانە دانانی سیستەمی کۆتا لە نێو کاری حزبایەتی و بیر کردنەوەی کۆمەڵگە و هەڵوێستی تاکەکان بەرامبەر بەو ئافرەتانەی لە پڕۆسەی سیاسی کار دەکەن.
یەکەمجار کاندیدە ئافرەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، توانییان بۆ پەرلەمان و لە هەڵبژاردنی (2018) بهبێ كۆتا سەر بکەون
نوچهنێت: ئایا ئافرهت له ڕێگهی توانای خۆیهوه بهشداری بواره سیاسییهكان دهكات، یان ڕهچاوكردنی ئافرهتبوونییانه، به بۆچوونی ئێوه، ههبوونی سیستهمی كۆتا بۆ ئافرهتان پێویسته؟
سامیه شێروانی: لێرەدا خودی ئافرەت خۆی ڕۆڵ دەبینێت، زۆر ئافرەتمان بینی خۆیان وەک دیکۆرێک دەرخست و هیچیان پێ نەکرا، بەڵام بە پێچەوانەوە چەندان ئافرەتیش، زۆر بوێرانە و سەرکەوتوانە کارەکانی خۆیان جێبەجێکرد و سەرکەوتووبوون، بە بڕوای من ئێستا سیستەمی کۆتا پێویستە چونکە تا ئەم کاتە دەنگدەری ئافرەت، زیاتر متمانە بە کاندیدە پیاوەکان دەکات. بەڵام بەهۆی سیستەمی کۆتاوە؛ تا رادەیەک هاوسانگییەک دروست بووە، ئەوەشمان لەیاد نەچێت بۆ یەکەمجار کاندیدە ئافرەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، توانییان بۆ پەرلەمان و لە هەڵبژاردنی (2018) بهبێ كۆتا سەر بکەون، بە بڕوای من ئەگەر هەستمان بەوە کرد، کە تەواوی ئافرەتان دەتوانن رکابەری پیاوان بکەن، ئەو کات دەکرێت باس لە گۆڕینی سیستەمی کۆتا بکرێت، بەڵام لە ئێستادا سیستەمی کۆتا زۆر پێویستە.
زۆر ئافرەتمان بینی خۆیان وەک دیکۆرێک دەرخست و هیچیان پێ نەکرا
نوچهنێت: بۆچی ئافرهت ناتوانێت له ههڵبژاردن و به دهستهێنانی پۆسته حكومییهكان، ڕكابهری پیاوان بكهن؟
سامیه شێروانی: لێرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بکەم، كه سیستەمی کۆتا تەنیا لە دەستەڵاتی یاساداناندا پەیڕەو کراوە، واتە لە دەستەڵاتی جێبەجێکردندا بە هیچ جۆرێک پەیڕەو نەکراوە، بەڵام ئافرەتانیش توانیویانە بەشداری کارا لە دەستەڵاتی جێبەجێکردن بکەن، بە بڕوای من قسەکردن لەسەر ئەو ئافرەتانەی پۆستییان وەرگرتووە، چۆن سەکەوتووبن لە کارەکانییان، نەک چەند ئافرەت لە پۆستەکان هەیە، زۆر ئافرەت ههن توانیوییانه زۆر سەرکەوتوبێت و له كارهكانییاندا جێدەستیییان دیار بێت؛ بەڵام ئافرەتییش هەبووە تەنیا وەک دیکۆر مامەڵەی کردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment